قسان مەکەن!!!!!!!!!!!!!!
ساڵێکیان که باری مۆزمان دەبرد بۆ تاران، له رێگا گیراین. من و بۆکانییەک و کابرایەکی بەساڵاچوو که سەقزی بوو.
چوار یا پێنج جار بردیانین بۆ لای قازی؛ هەر وەژوور دەکەوتین دەیکووت(حرف نزنید )(حرف نباشه)،واتە قسان مەکەن.
دەیکوت ئێمەش نەماندەوێرا هیچ قسه بکەین که جەنابی قازی ئێمه مۆزمان لێ گیراوە، مۆزمان پێ بووە، نەک شتی دی.
جاری ئاخر که بانگی کردین دیسان کوتی (حرف نباشه!)
ئەخه کابراپیره سەبری تەواو بوو، کوتی: ئەخە چی چی حرف نباشه، ئەی وە تڕڕڕڕڕ حاڵیو کەم؟!
قازی قەڵس بوو، وایزانی جنێوی داوە، کوتی: این چی گفت؟ ئێمەش نەماندەوێرا بڵێین وای کوتووە، هەر کوتمان پیرە جەنابی قازی، ناراحته.
بەڵام قازی پێی چەقاند و کوتی دەبێ پێم بڵێن.
چارمان ناچار بوو پێمان کوت.
کوتمان دە ڵێ: (شما نمیزاری ما حرف بزنیم پس چه جوری شمارو حالی کنیم، مگر با گوز)
که ئەوەمان به قازی کوت، دای له قاقای پێکەنین. کوتی باشە قسه بکەن.
خودا وەتحه سێنێ هەموومان بۆ باس کرد و حوکمی ئازادی پێ داین.