🔴بۆسه‌ی ڕۆژگار
🔷چاکه ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه، سایه‌ی که‌م نه‌بێ
🔷لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه تێیدا نییه
🔷باسی فرمێسک و هه‌ناسه و شیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ
🔷ڕۆژگاری سپڵه بۆ من بۆسه‌یه‌کی نایه‌وه
🔷نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ، به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ
🔷ڕه‌نجی دووری دڵبه‌رم بۆ کوشتنی من کافییه
🔷گه‌ر له دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تی دیکه‌م نه‌بێ
🔶کوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان و په‌شێوه حاڵی من؟
🔶ئه‌و که‌سه‌ی گیرۆده‌یی ئه‌گریجه و په‌رچه‌م نه‌بێ
🔶ڕه‌مزی دڵداری له زینێ فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
🔶کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌کوو من، مه‌م نه‌بێ؟
🔶کیژی شاریمان له‌خۆی وه‌رگرتووه چارشێوی ڕه‌ش
🔶داخه‌که‌م نه‌مدی له‌وێ مانگێکی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ
🔶شادی جارێکی به میوانی نه‌هاتۆته دڵم
🔶ڕه‌نگه خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ
🔶خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م
🔶کێ له ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ
✍مامۆستا هێمن