دڵ ده ناڵێ, ده م به ده م
دڵ ده‌ناڵێ، ده‌م به‌ده‌م؛ سوتاوی تاوی فیرقه‌ته
بولبوله بۆ ڕوویی گوڵ؛ دڵ پڕ له داخ و حه‌سره‌ته
چاو پڕ ئاو و دڵ پڕ ئاور، دڵ به دولبه‌ر چاوه‌ڕێ
ئه‌ی خودا! ده‌ردی جودایی چه‌ند گران و زه‌حمه‌ته!
مردم و نه‌مزانی؛ ئه‌و ئاوره‌ی منی سوتاند چ بوو؟!
حاسڵی سه‌یر و سلووکی ئاشقان، هه‌ر حه‌یره‌ته!
مردم و هه‌رگیز نه‌گه‌یمه قیبله‌که‌ی تاقی برۆت!
ئاخر ئه‌ی قیبله‌ی مورادان! تا به که‌ی ئه‌م حه‌سره‌ته؟!
روح له‌سه‌ر لێو، چاوه‌ڕێتم! ئه‌ی ته‌جه‌للای نووری توور!
هێنده جارێك خۆت به دڵ بنوێنه! مه‌رگم حه‌سره‌ته!
ره‌مز و غه‌مزه‌ی یه‌ك نیگاهت قه‌لبی كون‌كون كردووم
بوومه جێی ده‌س‌رێژی تور‌كان؛ بۆیه جه‌رگم له‌ت‌له‌ته
وفایی
+ نوشته شده در یکشنبه نهم اسفند ۱۳۹۴ ساعت توسط mozhi
|