شوان,
دەگێڕنەوه کابرایەک بوو به ناو ئەسغەر. شوان بوو و دوایی له بەر نەداری ڕووی کرده وڵاتێکی تر. لەوێ بوو به مجێور و خزمەتکاری مزگەوت. ماوەیەک تێپەڕ بوو و مەلای مزگەوت مرد و خەڵک ئەسغەریان هەڵبژارد به مەلا.
ڕۆژێک پێشنوێژی دەکرد که به هەڵکەوت هاوڕێیەکی کۆنی خۆی بینی.
کابرای هاوڕێی گوتی تۆ ئەسغەر نی؟ ئەوه لێره چی دەکەی؟ تۆ مەگەر شوان نەبووی؟
ئەسغەریش گوتی بەرێوەڵا ڕاست بۆخۆمم. بەڵام هەر شوانەکەی جارانم، ئەوکات گایەکم وه پێش خۆم دەدا و ئێستا وەپاش خۆمیان دەدەم. 😄
"مەلا ئەبوبەکر ئەحمەد سولەیمان"
+ نوشته شده در پنجشنبه دوازدهم فروردین ۱۳۹۵ ساعت توسط mozhi
|