ئەوه شێعر نییه و مێعره
کابرا دوو وشەی خۆشم دەوێی و به قوربانت بم و دەبەرت مرم و ئەوشۆ بێ تۆ شامم بۆ نەخورا و شتی وای لێکئاڵاندۆ ناوی ناوه شێعر، جا له بنەوەشی دووسەد عەلامەت و قەلب و مەلب و خاچ و مانگ و هەژدیهای داناوه، له جیات نێوی خۆشی، ده دوازده پیتی نووسیوه، وەک (ق، ن.ب، ل) ، (ش، ب ، ج) و شتی سەیر و سەمەرەی تر.
یەکەم ئەوەی که ئەوه شێعر نییه و مێعره. ئەوین ئەو پاڕانەوه و لاڵانەوه و گریان و زاری و چەپۆک و قوڕوەسەرکردنەی بۆ چییه؟ به ملی شکاوت بڕۆ چۆک داده و پێی بڵێ خۆشم دەوێی، ئەگەریش نەبوو بڕۆ وەدوای کەسێکی تر بکەوه.
دووهەمیش ئەوەی که ئەوه چییه نووسیوتن، ناوی خۆتی له بن بنووسه ئیتر با خەڵک بزانن ئەو شاکاره هی کێیه، وەڵڵا، له جیات (ق ،ن .ب ،م) بۆ نانووسی "قاسم نووسیوێتی بۆ لەیلا" یا له جیات (ش،ب،ج) بنووس
ه "شێت بووم بۆ جەمیله"، ئیدی ئەو ڕاز و ڕەمزه چییه، خۆ تۆ شێرلووک هۆڵمز نی برادەر و خۆ کتێبی "ڕازی داوینچی" شت نەنووسیوه 😒
"مەسعوود تەهازاده"