تەنیا ڕقم له دوو شته،
یەکەم تەورێک،
لقی داری نیشتمانم دادەپاچێ
دووهەم کچێک
دڵی شاعیرێک دەشکێنێ
له سەر ماچێ ...

 

داری سێو خۆی پان و پۆڕه، داری بەژنت ڕێک و پێک
سەیره سێوی پێوەیه، ئەو سەروی جوان، ئەو قامەته

 

تۆ لە ئەوەڵ گۆی وەفات هێنایە نێو مەیدانەوە
ئێستا چەوگانی خیلافت پشتی سەد وەعدەی شکاند

 

ئەی من به فیدای ڕۆیین و کۆچ و سەفەرت بم
چت کردبوو ئاخر که وەها دەربەدەری تۆ؟

 

بسکت بده دەست شانه، بەڵام چین مەخه ئەبرۆ
زولفی تۆ شنه تێکی دەدا، شانه بڵێ چی؟

 

تۆ چوویه وڵاتێ که نەبینم ئەسەری تۆ
دوور کەوتی له من تا نەبیسم خەبەری تۆ
ئەی نووری دڵ و قووەتی ئەژنۆم بەسه دووری
ڕووحم وەکوو پەروانه گەڕا دەورووبەری تۆ

 

دەمـێ مەســتم دەکا چاوی
دەمێ بەسـتـم دەکا ئەبرۆی
تەبیب تۆ چیت له من داوه
کـــه لــەم نـازانــه نـازانـی؟

 

شادمانی بێ وەفايه، ياری تێری و مەستييه
ياری تەنگانەم غەمه، با هەر غەمی خۆم، خۆم بخۆم

 

باوەڕ مەکه جانا به کەسی دیکه نەزەر کا
ئەو دیده که جارێک به جەماڵت نەزەری کرد

 

ناسرەون هەست و خەیاڵ، خۆزگه من دێوانه بام
خۆزگه دەست و پێم له نێو زنجیری بایە و وا نەبام

 

که بێ لێوی لەسەر لێوم بنێ، ڕووحم لەسەر لێوه
که لێوی لابەرێ ئەڵبەته ڕووحم دەردەچێ پێوه

 

چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەک‌گیر بم، بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند

  

دامەخه دوگمەی یەخەی سینەت به سەر پەنجەی حەیا
بێ وەفا، مەحڕوومی سەیری باغی سێوانم مەکه

 

مانگی ڕەمەزان هاتەوە بۆ بەختی شەڕی من
ڕەنگ زەرد و زەعیفە گوڵەکەی سیم بەری من