دەرکە بشکێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە، هەر خوێندنە

دایکـی زانایە کوڕی ئازا دەنێرێتە خەبات
من گوتـم، تۆش تێبگە: "ناگاتە دەریایە زنە"

گوارەکەی زێڕت بە کار نایە، لە گوێ بـگرە قسەم
لایقی گوێی تۆ عەزیزم شێعری سادەی هێمنە

مامۆستا هێمن