🔴بەرەو ئاسۆ
💠سۆفیی گۆشه‌ێ خانه‌قا بووم، ئێسته پیری مه‌یکه‌ده‌م
💠زاهیدی خه‌ڵوه‌ت نشین بووم، ئێسته مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م
💠سه‌روی ئازادیش له‌بار و دڵکه‌ش و به‌رزه ، به‌ڵام
💠گیانه‌که‌م ! من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌م قه‌ده‌م
💠جیلوه‌یی جوانی له هه‌رچی دا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ
💠ڕۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م
💠هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌جووڵێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون
💠زه‌رده‌په‌ڕ، کاروانکوژه، تاریک و ڕوونی سوبحده‌م
💠ئاسمانی ساو و ده‌ریای مه‌ند و تارمایی چیا
💠سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌رد و هه‌ناری گوڵ به ده‌م
💠کێ وه‌کوو من سارد و گه‌رمی ڕۆژگاری چێشتووه ؟
💠گا له ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له کوێستانی گه‌ده‌م !
💠وه‌ک شه‌پۆلی زێی خوڕه‌م ساتێ هه‌دادانم نییه
💠گێژ ده‌خۆم، پێچی ده‌ده‌م، من ڕۆڵه کورده‌ی ئه‌م سه‌ده‌م
💠ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ند و له‌ند و هه‌ڵدێر و گه‌وه
💠هه‌ر ده‌بێ ببزووم، ده‌بێ بکشێم، وچانی لێ نه‌ده‌م
💠سێبه‌ری مه‌رگم له پێشدایه و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌ڕۆم
💠ناخی گۆڕی ته‌نگه جێگام، هه‌ر تل ئاسا بێ قه‌ده‌م
💠من به‌ره‌و ئاسۆ، به‌ره‌و ڕووناکی باڵم گرتووه
💠چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم، پاڵ وه شه‌یتانێ دەدەم
💠کانیی ڕوونم دی بە لێشاوی بەهار شلوێ نەبوو
💠بەفری گەورەم دی چیای گرت و بە تاوێ بۆە قەدەم
💠ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
💠عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم
💠ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشن دەکا
💠ئەو دەمەی خۆم وەک دڵۆپێک دەچمە نێو دەریای عەدەم
✍مامۆستا هێمن