بەڵێ، جار هەیه مرۆڤ کتێب دەخوێنێتەوه، چیرۆکێکی ناتەواوی لەبەر دەست دایه، دەڕواتەوه ماڵێ و چایی دێم دەکا، جگەرەیەک دەخاته ژێر لێوی، پاڵ دەداتەوه و به ئەسپایی دەخوێنێتەوه. بەڵێ، خراپ نییه، بۆخۆی دۆخ و دنیایەکه، بەڵام کێشه ئەوەیه که ناکرێ هەموو شەوێ ئەو کاره بکەی. مرۆڤ جار هەیه حەز دەکا دانیشێ و دەگەڵ کەسێک دەربارەی کتێبێکدا که خوێندوویەوه گفتگۆ بکا. دروست وەک ئەوەی که دەورەی دەکا. بەڵام کوا کەسێکی ئاوەها هەڵدەکەوێ که بەو ڕادەیه لێت تێبگا و لێت نزیک بێ؟


دەڵێن پەیدا دەبێ. بەڵێ، دەزانم. منیش هەمبوو، یەک دوو دانه، تا ڕادەیەک به یەکەوه جووت بووین که ئەگەر کەسێکمان نەهاتبا و یا سەری کات نەچووبا شوێنی پێکگەیشتن، تووشی ئاڵۆزی و دڵەڕاوکه دەبووین.
بەڵێ، دیاره، یەکێک هاوسەرگیری دەکا، یەکی تر ڕەوانەی سەفەر دەبێ، یەک دەبێته مرۆڤێکی ئایینی، یەکیش ون دەبێ، خۆکوژی دەکا. دواجار، کاتێک به باشی سەر و بنی مەسەله لێک دەدەیەوه، تێدەگەی که مرۆڤەکان، زۆربەیان ناتوانن تا کۆتایی هێڵ خۆ ڕاگرن...

"هووشەنگ گوڵشیری، بەرخی ون بووی شوان